٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٦:٠٥
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا : له‌ پێشڕه‌وی تورکیا له‌ باکووری سووریا دڵگرانین

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا دڵگرانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ پێشڕه‌وی سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌ باکووریه‌کانی سووریا ده‌ربڕی.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی دۆغان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا به‌ ئاماژه‌ به‌ پێشڕه‌وی سوپای تورکیا له‌ باکووری سووریا ڕایگه‌یاندووه‌: پێشڕه‌وییه‌کانی سوپای تورکیا له‌ باکووری سووریا ده‌توانێت بارودۆخی سیاسی و سه‌ربازی له‌ سووریا زیاتر له‌ ڕابردوو تێکبدات.

له‌ درێژه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌: بارودۆخی دروستبوو له‌ سووریا له‌باره‌ی سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌یی ئه‌و وڵاته‌ پرسیارێکی جیدی دروست کردووه‌. داوا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ر کارێک که‌ ناپاوه‌جێی له‌ سووریا زیاد ده‌کاته‌وه‌، دووری بگرێت...

کۆتایی کورتە نامە/310